ئاب 09, 2022 11:31 Asia/Tehran
  • سەتەلایتی ئێرانیی «خەیام» ڕەوانەی گەردوون کرا

سەتەلایتی ئێرانیی «خەیام» بە ھۆی سەتەلایتبەری «سایوز»ەوە لە بنکەی گەردونگەڕیی کازاخستانەوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.

ئێران لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوو ھەنگاوی بەردەوام و ڕوولەپێشی لە بواری دەست ڕاگەییشتن بە تەکنۆلۆژیای گەردونگەڕی ھەڵگرتووە.

ھەرچەند دوژمنان بە ھەموو جۆرە بایکۆتێک ھەوڵیان داوە ڕێگربن لە بەردەم پێشکەوتنە ئابووری و زانستییەکان لەوانە لە بواری پیشەسازیی گەردونگەڕیی ئێران، بەڵام سەرباری تەواوی بەرتەسکی و گوشارەکان ، کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی بە زۆرێک تەکنۆلۆژیای گەردونگەڕی ڕاگەییشتووە کە دەبێ بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ ئێران دابنرێن.

سەتەلایتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ناوی «خەیام» بە ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە سەر سەتەلایتبەری «سایوز» دابەستراوە.

سەتەلایتی خەیام ٦٠٠ کیلۆگرام کێشیەتی و لە جەغزی ٥٠٠ کیلومەتریی زەوی دا جێگیر دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،

سەتەلایتی ئێرانیی «خەیام» ئەمڕۆ سێ شەممە لە بنکەی گەردونگەڕیی «بایکۆنۆر»ی کازاخستانەوە بە ھۆی سەتەلایتبەری «سایوز»ەوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.

سەرپەیڤ