ئاب 09, 2022 14:23 Asia/Tehran
  • بەرشەلۆنە: بەنیازی ھێنانی مێسی نین

سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاندووە: مێسی یاریزانی یانەی «پاری سان ژێرمان»ـە و هیچ باسێکی ھێنانی لە ئارادا نییە.

بەپێی  راپورتی ئیرنا، لە سەرەتای ئامادەبوونی «چاڤی هێرناندێز» لە بەرشەلۆنە ، باس لە گەڕانەوەی «مێسی» بۆ کەمپی نوێ ھەر لە ئارادا بووە. میدیاکانی ئیسپانیا چەندین جار باسی گەڕانەوەی ئەم یاریزانەیان بۆ بارسا بڵاوکردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا ئەمە رووی نەداوە.

ھەر لەم پەیوەندییەدا «لاپۆرتا»ی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند: «مێسی» یاریزانێکی «پاری سان ژێرمان»ـە و قسەمان لەگەڵ نەکردووە و ناشیکەین.

ئەم بەرپرسەی یانەی بەرشەلۆنە پێشی لە سەر ئەوە داگرتووە کە، ئێمە خۆمان بە پێناوداری دەزانین و پەیوەندیمان لەگەڵ «مێسی» وەک خێزانێک وایە، بەڵام تا ئێستا هیچ قسەیەک لەسەر گەڕانەوەی نەکراوە چونکە گرێبەستی هەیە.

سەرپەیڤ