ئاب 10, 2022 03:13 Asia/Tehran
  • ھەڵدانی سەتەلایتی «خەیام» خاڵێکی وەرچەرخانە لە ھاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا

سەرۆکی کۆمپانیای گەردوونگەڕیی دەوڵەتیی ڕووسیا، ھەڵدانی سەتەلایتی «خەیام»ی وەک خاڵێکی وەرچەرخان لە ھاوکارییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا ناو برد.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،«یۆری بوریسف»سەرۆکی کۆمپانیای گەردونگەڕیی دەوڵەتیی ڕووسیا«ڕووسکاسموس»ھەڵدرانی سەتەلایتی «خەیام»ی وەک خاڵێکی وەرچەرخانی گرینگ لە ھاوکارییەکانی نێوان مۆسکۆو تاران لێکدایەوەو وتیشی: ڕووسیا ئەمڕۆ وەک ھەمیشە ئامادەی ھاوکارییە بە بواری دۆزینەوەی گەردوونی لەگەڵ تەواوی وڵاتانی ھاوبەش و ھاوبەرژەونددا.

بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی گەردونگەڕیی ئێران، یەکەم پەیوەندی لەگەڵ سەتەلایتی «خەیام» نزیکەی ٩٠ خولەک دوای ھەڵدرانی لە وێستگە زەوینییەکانی ئەم سەتەلایتە دامەزراو زانیارییە وەرگیراوەکانی لە ناوەندی کۆنترۆڵی ئەرکی سەتەلایتی «خەیام» لە بنکەی گەردونگەڕیی ئێران کۆ کرایەوە.

سەتەلایتی «خەیام» سەتەلایتێکی ھەڵسەنگاندن لە ڕێگای دوورەوەیە بە توانایی وێنەگرتنەوە.

ئەم سەتەلایتە ٦٠٠ کیلۆگرام قورساییەتی و لە جەغزی ٥٠٠ کیلومەتریی گۆی زەوی دا جێگیر کراوە.

سەرپەیڤ