ھاکیی پاڵەوانەتیی ئاسیا و سەرکەوتنی پڕلەگۆڵی ئێران لە بەرامبەر سەنگاپوور
ئاب 10, 2022 18:05 Asia/Tehran
تیپی نیشتیمانیی ھاکیی ئێران لە دووھەمین ڕووبەڕوو بوونەوەی لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا، بە دەرەنجامی پڕگۆڵی ھەشت بە سیفر سەنگاپووری بەزاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، گۆڵەکانی ئەم یارییە لە لایەن «ئەمیر مەھدی میرزاخانی» بە چوار گۆڵ، «موحەممەد کەریمی» دوو گۆڵ، «حەمید نوورانیان» و «موحەممەد ئەسنا عەشەری» ھەرکامەو گۆڵێک تۆمار کرا.
لەم یارییەدا «موحەممەد کەریمی» وەکو یاریزانی ھەڵکەوتە ھەڵبژێردرا.
ڕووبەڕوو بوونەوەی سێھەمی تیپی نیشتیمانیی ھاکیی ئێران سبەینێ لەگەڵ تیپی چینی تایپە ئەنجام دەگرێت.