ئاب 11, 2022 12:30 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتیی ڕیاڵ مەدرید لە جامی سوپەری ئەوروپا

تیپی نیشتیمانیی ڕیاڵ مەدرید ڕۆژی چوارشەممە بە سەرکەوتنی بە سەر فرانکفۆرت دا توانی ناسناوی پاڵەوانەتیی جامی سوپەری ئەوروپا بە دەست بێنێ.

یانەی «ریاڵ مەدرید» لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئەوروپا کە لە یاریگای ئۆڵۆمپی شاری هێلسنکی پایتەختی فینلاند بەڕێوەچوو،  توانی جامی سوپەری ئەوروپا بەدەستبهێنێت و 2-0 لە فرانکفۆرت بباتەوە.

یانەی «ریاڵ مەدرید »گۆڵی یەکەمی بە ھۆی «داڤید ئالابا» یاریزانی نەمسایی تۆمارکرد دوای پاسێکی یەکلاکەرەوەی سەری «کاسیمیرۆ»ی بەڕازیلی.

یاریزانی فەرەنسی «کەریم بنزیما»ش لە خولەکی ٦٥ی گێمی دووھەم دا گۆڵی دووھەمی تۆمارکرد.

بەم شێوەیە یانەی «ریاڵ مەدرید» ناسناوی پاڵەوانی ئەوروپای لەم وەرزەدا بەدەستهێنا. پێشتر بەرشەلۆنەو میلان بە پێنج ناسناوی پاڵەوانی ببوون بە پڕشانازی ترین تیپی ئەم کێبەرکێیانەو لە ئێستاش دا «ڕیاڵ مەدرید» بە سەرکەوتنی لەم کێبەرکێیانەدا لەگەڵیاندا ھاوتەریبە.

 

سەرپەیڤ