ئاب 11, 2022 13:03 Asia/Tehran
  • یاریزانێکی ئێرانی بوو بە سیمای ھەڵکەوتەی ئەم حەوتەیەی تۆپی پێی پۆرتۆگال

«مەھدی تارمی» یاریزانی ئێرانیی تیپەکەی «پۆرتۆ» بە درەوشانەوەی لە حەوتەی یەکەمی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پۆرتۆگاڵ ناسناوی سیمای ھەڵکەوتەی ئەم کێبەرکێیانەی درایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، وەرزی ٢٠٢٢و ٢٠٢٣ی ھەڵبژاردەی پۆرتۆگاڵ دەستی پێ کراو پۆرتۆ بە درەوشانەوەی «مەھدی تارمی» بە سەرکەوتنێکی پڕگۆڵ گەییشت لە ھەمبەر «ماریتیمۆ» یاریزانی ئێرانی «مەھدی تارمی»ش لەو یارییەدا دوو گۆڵی تۆمار کرد.

ماڵپەڕی portugoal «مەهدی تارمی»ی وەک سیمای ھەڵکەوتەی ئەم حەوتەیە ناوبردو دەستی کرد بە پەسن دانی ئەم ئەستێرەیەی ئێران. «تارمی» لە یارییەکەی پێشووش دا لە بەرامبەر «توندلا» لە سوپەرجامی پۆرتۆگاڵ دوو گۆڵی تۆمار کردو بەم گۆڵانەی ئێستاشی ڕێژەی گۆڵەکانی خۆی بۆ چوار بەرز کردووەتەوە.

ئەم ماڵپەڕە پۆرتۆگاڵییە ھەروەھا باسی ھاریکاریی «تارمی» و «ئەوانیلسۆن»و درەوشانەوەیان لە حەوتەی یەکەمی ھەڵبژاردەی پۆرتۆگاڵ لە بەرامبەر «ماریتیمۆ»ی کرد کە بە سەرکەوتنێکی پێج گۆڵەوە کۆتایی پێ ھات.

یەکشەممەی داھاتوو پۆرتۆ لە حەوتەی دووھعەم دا میوانی «ڤیزلا» دەبێت.

سەرپەیڤ