ئاب 12, 2022 16:03 Asia/Tehran
  • زۆرانبازانی ئازادی ئێران لە یارییەکانی وڵاتانی ئیسلامی پێنج میدالیای زێڕ، دوو زیوو دوو برۆنزیان بردەوە

تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەستخستنی پێنج میدالیای زێڕ، دوو زیوو دوو برۆنز کاری خۆی لە یارییەکانی وڵاتانی ئیسلامی لە شاری قونیەی تورکیا کۆتایی پێ ھێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، کێبەرکێی پێنج کێشی دووھەمی کێبەرکێکانی زۆرانی ئازادی وڵایتانی ئیسلامی لە بەیانیی ڕۆژی پێنج شەممەوە لە شاری قونیە دەستی پێ کراو بە ناسینی وەرزشوانانی ھەڵکەوتەش کاری خۆی کۆتایی پێ ھێ نا.

لە کێبەرکێی پێنج کێشی دووھەمی زۆرانی ئازادی یارییەکانی وڵاتانی ئیسلامی، نوێنەرانی ئێران توانییان سێ میدالیای زێڕ، زیوێک و برۆنزێک مسۆگەر کەن.

ڕۆژی چوارشەممەش لە پێنج کێشی یەکەمی ئەم کێبەرکێیانەدا دوو میدالیای زێڕ و زیوێک و برۆنزێک بە ھۆی وەرزشوانانی ئێرانەوە مسۆگەر کرا.

سەرپەیڤ