ئاب 14, 2022 11:23 Asia/Tehran
  • ستایشی ماڵپەڕی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە «خاتوون بەم»ی کرمان

ماڵپەڕی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا «AFC» ستایشی یانەی ئافرەتانی «خاتوون بەم»ی کرمانی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس،ماڵپەڕی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا «AFC» لە ڕاپۆرتێکدا تیپەکانی بەشداری کۆپی یانەکانی تۆپی پێی ئافرەتانی ئاسیای ناساندو نووسی: یانەی ناوەندیی ئوزبەکستان میواندار تیپەکانی «سوگدیانا دەبلیۆ»ی ئوزبەکستان، «سری گوکولام کرالا» لە هیندو «خاتون بەم»ی کرمان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کێبەرکێکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیایە.

لەم ڕاپۆرتەدا ھاتووە: یانەی ئافرەتانی «خاتوون بەم»ی کرمان بە مسۆگەر کردنی ڕەچەی ھەشت ناسناوی پاڵەوانیەتی لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئافرەتانی ئێران لەو پێشەنگانەی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا دەبێت.

ئەم یانەیە یەکەم پاڵەوانەتیی خۆی لە نێوخۆدا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەست ھێناو تەنیا شارەوانیی سیرجان و« ئایندە سازانی نیشتیمان» لە ساڵەکانی ۲۰۱۵، ۲۰۱۶ و ۲۰۲۰ بوون بە پاڵەوان.

تیپی «خاتوون بەم»ی کرمان دەبێ لە کێبەرکێکانی کۆپی یانەکانی تۆپی پێی ئافرەتانی ئاسیا لە ٢٥ی گەلاوێژ ھەتا چوارەمی خەرمانان لە ئوزبەکستاندا بەشداری بکات و بۆ تیپەکانی ئۆردۆن و ئوزبەکستان و ھیند بڕواتە مەیدانەوە.

 

سەرپەیڤ