کوردێک لە خلیسکانێی سەر سەوزەڵانی پلەی یەکەمی ئێرانی وەدەست هێنا
ئاب 15, 2022 13:17 Asia/Tehran
بەرپرسی گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگەی کوردستان ڕایگەیاند: خانمێکی کورد لە خلیسکانێی سەر سەوزەڵانی لە خولی نایابی ئێران پلەی یەکەمی وەدەست هێناوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جەولایی ڕایگەیاند: کێبڕکێکانی هەفتەی سێهەم و دوا هەفتەی خولی نایابی ئێران لە بواری خلیسکانێی سەر سەوزەڵانی لە دوو بەشی ژنان و پیاوان بە میوانداریی پیستی خلیسکانێی نێودەوڵەتی دیزین بەڕێوە چوو.
ناوبراو گوتیشی : لەو کێبڕکێیانەدا "سەمانە مشکاتی" خانمی کوردستانی لە هەفتەی دووهەمی ئەو کێبڕکێیانەدا توانی پلەی یەکەم وەدەست بهێنێت.
جەولایی وتیشی: ئەووەرزشوانە کوردە لە هەفتەی سێهەمی خولی نایابیش درەوشاوەتەوە و پلەی یەکەمی مادەی مارپێچی خێرایی بەشی خانمانی بەدەست هێناوە.