ئاب 21, 2022 16:07 Asia/Tehran
  • 10 پڕۆژەی وەرزشی لە پارێزگەی کوردستان دەکرێنەوە

بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان باسی کرانەوەی 10 پڕۆژەی وەرزشی بە بڕی زیاتر لە 175 ملیار ڕیاڵ دەکات لە ئاستی پارێزگا هاوکات لەگەڵ هەفتەی دەوڵەت .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامید جەولایی ڕایگەیاند: ئەو پڕۆژانە بریتین لە زەوینی سەوزەڵانی دەستکرد و زەوینی سەوزەڵانی سروشتی، خانووی گەنجان و پیستی ڕاکردن کە بڕیارە لە هەفتەی دەوڵەت دا بە بەشداری بەرپرسان بکرێنەوە.

ناوبراو بڕی پارەی خەرج کراو بۆ ئەو پڕۆژانەی 175 ملیار ڕیاڵ ڕاگەیاند وگوتی : تێچووی ئەو پڕۆژە وەرزشیانە لە شوێنی دابین کردنی پڕۆژە وەرزشییەکانی پارێزگایی و نەتەوەیی دابین دەکرێت.

سەرپەیڤ