ناوی وەرزشوانێکی ئێران کەوتە ڕیزی ٦ گۆڵکاری ھەڵکەوتەی جیھانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i410651-ناوی_وەرزشوانێکی_ئێران_کەوتە_ڕیزی_٦_گۆڵکاری_ھەڵکەوتەی_جیھانەوە
«مەھدی تارمی» ھێرشبەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران کەوتە ڕیزی ٦ گۆڵکاری ھەڵکەوتەی جیھانەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 23, 2022 10:17 Asia/Tehran
  • ناوی وەرزشوانێکی ئێران کەوتە ڕیزی ٦ گۆڵکاری ھەڵکەوتەی جیھانەوە

«مەھدی تارمی» ھێرشبەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران کەوتە ڕیزی ٦ گۆڵکاری ھەڵکەوتەی جیھانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ماڵپەڕی "TheFreeFootball" لە پۆرتۆگال کە ئاماری یاریزانانی تۆپی پێی جیهان دەخاتە ڕوو، ئەمڕۆ سێشەممە ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشکرا کرد کە زۆرترین گۆڵیان بۆ یانەکان و هەڵبژاردەکانی ساڵی ٢٠٢٢ تۆمار کردووە.

ئەم ماڵپەڕە ڕایگەیاندووە، «مەهدی تارمی» ھێرشبەری تۆپی پێی تیپی نیشتیمانیی ئێران و ئەندامی یانەی پۆرتۆ ناوی کەوتووەتە  لیستی گۆڵکارانی ساڵی ٢٠٢٢ەوە.

«تارمی» بە تۆمارکردنی ٢٢ گۆڵ لە ساڵی ٢٠٢٢ بۆ تیپی نیشتمانیی ئێران و یانەی پۆرتۆ، لە پلەی شەشەمی ئەم لیستەدایە و پێش یاریزانانی وەک هاری کەین «کاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی تۆتنهام» و ئێرلینگ هۆڵاند «هێرشبەری مانچستەر سیتی» کەوتووە.