ئاب 23, 2022 22:30 Asia/Tehran
  • فیدراسیۆنی جیھانیی زۆران: زۆرانبازی ئێرانی تاجی پاڵەوانەتیی لە سەر کرد

فیدراسیۆنی جیھانیی زۆران بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک لە بارەی کێبەرکێی فەرەنگیی لاوانی جیھان لە شێوازی ئێران لەم کێبەرکێیانە ڕێزی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، کێبەرکێی زۆرانی فەرەنگیی لاوانی جیهان لە کاتێکدا لە بۆلگاریا کۆتایی پێهات کە تیپی نیشتیمانیی ئێران ناسناوی پاڵەوانی بردەوە.

فیدراسیۆنی جیهانیی زۆران لە راپۆرتێکدا سەبارەت بەو ناسناوەی زۆرانبازانی ئێران بەدەستیان هێناوە نووسیویەتی: «عەلیرەزا مۆھمەدی» دوایین جار کە لە بۆلگاریا بوو بە میدالیای برۆنز کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا، بەڵام یەکێک لەو ٣ میدالیا زێڕەی  ئێران لە کێبەرکێکانی لە ژێر ٢٠ ساڵ بە ھۆی ئەمەوە مسۆگەر کرا. 

شەوی یەکشەممە ئێران بە کۆکردنەوەی ١٧٤ خاڵ بوو بە پاڵەوان، ئازەربایجان بە ١١٩ خاڵ و ئۆکرانیا بە کۆکردنەوەی ٩٣ خاڵ ناسناوی دووھەم و سێھەمیان بەدەست هێنا. «عەلیرەزا مۆھمەدی» لە یاری کۆتاییدا بەرامبەر «ئاچیکۆ بۆلکوادزێ» بە دەرەنجامی ٩ بە ١ میدالیای زێڕی بەدەست هێنا.

سەرپەیڤ