خانمە وەرزشوانی کوردستانیی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کرا
ئاب 28, 2022 11:18 Asia/Tehran
بەرپرسی گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگەی کوردستان وتی: شنیا ئەمانی خانمە وەرزشوانی بەرزکردنەوەی قورسایی کوردستانی لەسەر داوای ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی کێشهەڵگری بانگهێشتی یەکەم قۆناغی ئوردووی ئەو تیمە کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامید جەولایی ڕایگەیاند: خولی نوێی ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی کێشهەڵگری خانمانی ئێران بە ئامادەبوونی 8 وەرزشوان لە تاران دەستی پێکردووە و تا 31 ی خەرمانان درێژەی دەبێت.
ناوبراوگوتیشی: خانمانی کێشهەڵگری هەڵبژاردەی نەتەوەیی خۆیان بۆ کێبەرکێکانی بەرزکردنەوەی قورسایی پاڵەوانێتی جیهان ئامادە دەکەن.
جۆلایی وتیشی: شنیا ئەمانی خانمە وەرزشوانی کوردستانییش لەسەر داوای ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی بەرزکردنەویە قورسایی بانگهێستی قۆناغی یەکەمی ئەو تیمە کراوە.