خانمە وەرزشوانی کوردستانیی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i410759-خانمە_وەرزشوانی_کوردستانیی_بانگهێشتی_هەڵبژاردەی_نەتەوەیی_کرا
بەرپرسی گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگەی کوردستان وتی: شنیا ئەمانی خانمە وەرزشوانی بەرزکردنەوەی قورسایی کوردستانی لەسەر داوای ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی کێشهەڵگری بانگهێشتی یەکەم قۆناغی ئوردووی ئەو تیمە کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 28, 2022 06:48 Asia/Tehran
  • خانمە وەرزشوانی کوردستانیی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کرا

بەرپرسی گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگەی کوردستان وتی: شنیا ئەمانی خانمە وەرزشوانی بەرزکردنەوەی قورسایی کوردستانی لەسەر داوای ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی کێشهەڵگری بانگهێشتی یەکەم قۆناغی ئوردووی ئەو تیمە کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامید جەولایی ڕایگەیاند: خولی نوێی ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی کێشهەڵگری خانمانی ئێران بە ئامادەبوونی 8 وەرزشوان لە تاران دەستی پێکردووە و تا 31 ی خەرمانان درێژەی دەبێت.

ناوبراوگوتیشی: خانمانی کێشهەڵگری هەڵبژاردەی نەتەوەیی خۆیان بۆ کێبەرکێکانی بەرزکردنەوەی قورسایی پاڵەوانێتی جیهان ئامادە دەکەن.

جۆلایی وتیشی: شنیا ئەمانی خانمە وەرزشوانی کوردستانییش لەسەر داوای ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی بەرزکردنەویە قورسایی بانگهێستی قۆناغی یەکەمی ئەو تیمە کراوە.