ئاب 29, 2022 16:02 Asia/Tehran
  • له‌ لیگاوه‌ن پاریس سانجێرمان و مۆناکۆ یه‌کسانبوون

له‌وڵاتی فه‌ره‌نسا و له‌میانی یاریه‌کانی گه‌ڕی چواره‌می لیگاوه‌ن، یاری لوتکه‌ و ئاگرینی ئه‌م گه‌ڕه‌ له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سان جێرمان و مۆناکۆ به‌یه‌کسان بوون به‌گۆلێک بۆ هه‌رلایه‌کیان ته‌واو بوو.

 له‌گێمی یه‌که‌م و له‌خوله‌کی بیست کیڤن فۆلاند گۆڵی پێشکه‌وتنی بۆ مۆناکۆ تۆمارکرد، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه‌ یاریزانانی پاریس چه‌ندین هێرشیان برده‌ سه‌ر گۆلی میوان، به‌لام هه‌وڵه‌کان بێ ئاکام بوو، گێمی یه‌که‌م مۆناکۆ به‌گۆلێکی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو.

 له‌گێمی دووه‌م ئه‌ستێره‌کانی پاریس ته‌واوی هه‌وله‌کانیان خسته‌ گه‌ر تا له‌خوله‌کی حه‌فتا نه‌یمار داسیلڤیا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڤار لێدانی سزای بۆ یانه‌که‌ی پاتیه‌خت به‌ده‌ستهێنا، نه‌یمار داسلیڤای به‌رازیلی لێدانه‌که‌ی جێبه‌جێکردو گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی بۆ پاریس به‌ده‌ستهێنایه‌وه‌.

به‌مجۆره‌ یاریه‌که‌ به‌یه‌کسان بوونی هه‌ردوولا به‌گۆلێک بۆ هه‌رلایه‌کیان ته‌واو بوو، به‌مه‌ش پاریس یه‌که‌م یه‌کسان بوونی له‌وه‌رزی ئه‌مساڵ به‌ده‌ستهێنا و مۆناکۆش دووه‌مین سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.    

سەرپەیڤ