هێرشی چەکدارانە بۆ سەر فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا؛ تەقەکردن لە یاریزانی پێشووی «بایرن»
هێرش کرایە سەر باڵاخانەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا لەکاتێکدا کە «ئاڵتین تاپ» یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی یانەی «بایرن میونشن» و هەڵبژاردەی تورکیاش لەم بینایەدا ئامادەبوو.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، هەواڵەکانی دوێنێی تورکیا لەژێر کاریگەریی تەقەکران لە بینای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەم وڵاتەدا بوو.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممه کاتێک کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا بەڕێوه دەچوو، تەقه لەو باڵەخانەیە کرا که کۆبوونەوەکەی تێدا بەڕێوە دەچوو، ھەتائێستا هیچ زانیارییەک له بارەی زیانی گیانیی ئەم ڕووداوە له دەستدا نییه ، بەڵام باس لەوه دەکرێت کە حەوت فیشەک نراوە بە بیناکە.
ئەنجامدەرانی ڕووداوەکە توانیان بە ئۆتۆمبێلێک هەڵبێن، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان خەریکی سەیرکردنی گرتەی کامێرا داخراوەکانی شوێنی ڕووداوەکەن.
جێگای ئاماژەیە «حامید ئاڵتین تاپ»، یاریزانی پێشووی یانەی بایرن و هەڵبژاردەی تورکیاش کە لە ساڵی 2019ـەوە کار لە دەستەی کارگێڕیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا دەکات، لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار بووە.