کتێبی "فەرهەنگی ناودارانی کرمانجی خوڕاسان" بڵاو کرایەوە
کتێبی فەرهەنگی ناودارانی کرمانجی خوراسان، بە هەوڵی مستەفا موعەززی باغچقی لە نووسەرانی کورد لە بجنوورد کۆ کراوەتەوە و لەلایەن بڵاوگەی زیلانەوە بڵاو کرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبەکە شەش بەشی هەیە کە تێێدا کەسایەتییەکانی بە وردی تێدا ناسێندراوە .
لە بەشی یەکەم دا فەلسەفە و ڕێکەوتی چوونی کور بۆ خۆراسان کە لە ساڵی 1916 لە سەردەمی شا ئیسماعیل سەفەوی ئەنجام دراوە، باس دەکرێت.
لە بەشی دووهەمدا شاعیران، نووسەران و قەڵەم بەدەستانی خۆراسان دەناسرێن.
لە بەشی سێهەمدا ئەو کەسانە کە لە بواری مۆسیقادا خزمەتیان کردووە دەناسرێن.
بەشی چوارەمیش پاڵەوان و قارەمانە کوردەکان دەناسێنێت.
بەشی پێنجەم باسی چەند کەسایەتی خۆراسان دەکات.
بەشی شەشەم ئاوڕدانەوەیەکە لەسەر ڕووداوە گرینگە مێژووییەکان، چیرۆکە حەماسییەکان و چیرۆکە کرمانجییەکانە. ئەو چیرۆکانە بە پێێ ڕووداوی ڕاستەقینەن کە تێیدا هیچ دەستێوەردانێک نەکراوە.