ئه‌یلوول 04, 2022 15:39 Asia/Tehran
  • له‌خولی ئیتاڵیا یوڤێنتوس یه‌کسانبوو و ئه‌ی سی میلانیش براوه‌بوو

له‌ ده‌ستپێکی ڕکابه‌ریه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتوس بووه‌ میوانی یانه‌ی فیۆرنتیناو یاریه‌که‌ش له‌ یاریگای ئارتێمیۆ فرانکی له‌ شاری فلۆرێنسا به‌ڕێوه‌چوو، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو یانه‌ به‌ گۆڵێک بۆ هه‌ریه‌که‌یان یه‌کسان بوون.

یاریزانانی یوڤێ له‌ گۆڵ تۆمارکردن ده‌ستپێشخه‌ربوون و له‌ خوله‌کی نۆدا، ئه‌رکادیوز میلیکی پۆڵه‌ندی گۆڵێکی بۆ میوانه‌کان تۆمارکرد، پاشان یاریزانانی فیۆرنتینا هه‌وڵی یه‌کسان کردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریانداو چه‌ندین هێرشیان کرده‌ سه‌ر گۆڵی یوڤێ.

 تا له‌ خوله‌کی بیست ونۆدا، هێرشبه‌ری کۆت دیڤواری، کریستیان کوامی گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌که‌ی یه‌کسان کرده‌وه‌، به‌م ئه‌نجامه‌ش کۆی خاڵه‌کانی یوڤێنتوس له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌کان بۆ نۆ خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌کانی فیۆرنتیناش له‌ پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ند گه‌یشته‌ شه‌ش خاڵ.

   له‌ یاریه‌کی دیکه‌ی گه‌ری پێنجه‌می خولی یانه‌کانی ئیتالیاو له‌ یاری لوتکه‌و دێربی دا یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی پاله‌وانی وه‌رزی رابردووی خوله‌که‌ به‌ سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆل له‌ یانه‌ی ئینته‌رمیلانی رکابه‌ره‌ ته‌قلیدیه‌که‌ی و هاوشاریه‌که‌ی برده‌وه‌.

سەرپەیڤ