ئه‌یلوول 06, 2022 02:38 Asia/Tehran
  • پەرە پێ دانی پەیوەندییەکان، تەوەری دیداری سەرکۆسولی ئێران و پارێزگاری سلێمانی

سەرکۆسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و پارێزگاری ئەم پارێزگایە ڕێگاکانی پەرە پێ دانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان لێک دایەوە.

لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە نیشانی داوە کە لە تەنیشتی گەلانی چەوساوەدا وەستاوە و پێوەندی لەگەڵ کوردی عێراقیش ھەر لە ژێر کاریگەریی ھەمان ڕوانگەو سیاسەتی خێرخواانەیە، ھەر بۆیە لە کاتی خەباتی کورد دژی ڕژێمی دیکتاتۆری سەدام ھەتا سەرھەڵدانی مەترسیی داعش، ئێران هەمیشە لە تەنیشتی کورددا بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەهدی شوشتری»سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی عێراق، لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ «هەڤاڵ ئەبوبەکر» پارێزگاری ئەم پارێزگایە، کۆمەڵێک کتێبی بە زمانی فارسی لە بواری ئەدەب و مێژووی ئێران ، لەوانە دیوانی شیعری پێنج شاعیری گەورەی ئەم وڵاتە (فیردەوسی، مەولەوی، سەعدی، حافیز و خەیام)ی پێشکەشی کتێبخانەی ئەدەبی نێونەتەوەیی پارێزگای سلێمانیی کرد کە لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە بەرز نرخێندرا.

سەرپەیڤ