«پۆرتۆ» لەسای درەوشانەوەی «تارمی» ھەنگاوێکی ماوە بۆ سەرپەڕ بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i411197-پۆرتۆ_لەسای_درەوشانەوەی_تارمی_ھەنگاوێکی_ماوە_بۆ_سەرپەڕ_بوون
تیپی تۆپی پێی «پۆرتۆ» لە شەوی گوڵ لێدانی یاریزانە ئێرانییە ناوازەکەی توانی تیپی "چاوز" ببەزێنێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 11, 2022 11:52 Asia/Tehran
  • «پۆرتۆ» لەسای درەوشانەوەی «تارمی» ھەنگاوێکی ماوە بۆ سەرپەڕ بوون

تیپی تۆپی پێی «پۆرتۆ» لە شەوی گوڵ لێدانی یاریزانە ئێرانییە ناوازەکەی توانی تیپی "چاوز" ببەزێنێ.

 لە یەکێک لە گرینگترین یارییەکانی حەوتەی شەشەمی لیگی نایابی پۆرتوگال ، تیپی تۆپی پێی پۆرتۆ لە یارییەکی گرینگ لە نێوماڵی خۆیدا ڕووبەڕووی تیپی چاوز بووەوەو توانی بە سێ گۆڵ خەنیمەکەی ببەزێنێ و تەواو لە سەرووی خشتەوە نزیک بێتەوە.

«مەهدی تارمی» ئەستێرەی ئێرانیی ئەم تیپە لە خولەکی هەشتاو چواردا پاش درەوشانەوە ناوازەکەی  جێگاکەی بۆ «بۆرگێس» چۆڵ کرد.

بەم ئەنجامە پۆرتۆ بوو بە پازدە خاڵ و  پاش «بێنێفیکا»ی خاوەن هەژدە خاڵ ، لە سەر پلەی دووەم ڕاوەستا.