ئه‌یلوول 11, 2022 21:53 Asia/Tehran
  • وەزیری رۆشنبیریی سوریا سەردانی شوێنە مێژووییەکانی شیرازی کرد

وەزیری رۆشنبیریی سووریا سەردانی شوێنە مێژووییەکان و شوێنەوارە فەرهەنگی و ئایینییەکانی شیرازی ناوەندی پارێزگای فارسی کرد لە باشووری ئێران.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزیری ڕۆشنبیریی سووریا "لەبانە مشەووەح" ڕۆژی یەکشەممە لە گەشتێکی یەک ڕۆژەدا بۆ شیراز مەزارگەی پیرۆزی شاچراغ (ع)، گڵکۆنی حافز، گڵکۆی سەعدی، باخی ئێرەم، سەرای موشیر، مزگەوتی نەسیرۆلموڵک، کۆمەڵە ئاسەواری جیهانیی تەختی جەمشید، نەخشی ڕۆستەم و گڵکۆی عەلی ئیبنی هەمزەی بەسەر کردەوە.

وەزیری رۆشنبیریی سووریا هەروەها لەگەڵ بەرپرسانی فەرهەنگی و سیاسیی پارێزگای فارس دیدار و وتووێژی کرد.

لەم گەشتەدا «حەمیدرەزا قانعی» بەڕێوەبەری گشتیی فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی فارس لەم گەشتە یەک ڕۆژەیەدا یاوەری وەزیری رۆشنبیریی سوریا بوون.

کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوکاریی ستراتیژی لەگەڵ سووریا هەیە و داکۆکیی تاران لە حکومەتی یاسایی ئەم وڵاتە بە درێژایی قەیرانی سووریا و یارمەتی دانی حکومەتی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری یاسایی سووریا لە درێژەی خەباتی دژی تاقمە تیرۆریستییە جۆربەجۆرەکان ئەم ڕاستییە دەسەلمێنێت.

دوای شکست ھێنانی داعش، لە ئێستادا پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و ئێران فراوانتر و هەمەچەشنە بووەتەوەو ئاسۆیەکی روونتریش بۆ پەرەسەندنی ئەم پەیوەندییانە لە هەموو بوارێکدا بەدی دەکرێت.

سەرپەیڤ