پێدانی زەمالەی خوێندن بە خوێندکارانی زمان و ئەدەبی فارسی لە عێراق
ڕاوێژکاری فەرهەنگیی ئێران لە عێراق، بە ئاماژەدان بە پێدانی زەمالەی خوێندنی خولی دەرچووانی زمان و ئەدەبی فارسی بۆ نوخبەکانی ئەم بوارە لە عێراق، ئەمەی بە هۆکاری کادێرسازیی پەروەردەیی و توێژینەوەی بۆ زانکۆکانی ئەم وڵاتە زانی.
لەگەڵ کۆتایی هاتنی ساڵی خوێندن لە عێراق ودەرکرانی بڕوانامەی دەرچووانی زانکۆکانی عێراق، ڕاوێژکاری فەرهەنگیی ئێران لە بەغدا،وێڕای ڕێزگرتن لە دەرچووانی باڵای بەشەکانی زمان و وێژەی فارسی عێراقی بە گشتی و نموونەیی زانکۆکان، سەبارەت بە پێدانی زەمالەی خوێندن لە ئاستی داهاتووی خوێندن لە زانکۆکانی ئێران بۆ ساڵی نوێی خوێندن ھەنگاوی ھەڵگرت .
لەم چالاکییەدا کە بەشداربووان لە پارێزگا جیاجیاکانی عێراقەوە ئامادەبوون، ١٠ کەس لە براوەکانی پرۆگرامی بەکالۆریۆسی زمان و ئەدەبی فارسی زانکۆکانی واست، کوفە و بەغدا، زەمالەی خوێندنیان پێبەخشرا و لە ناوەندی فەرهەنگیی ئێران لە بەغدا ڕێزیان لێگیرا.