ئێران، میوانداریی حەوتەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی «ئیبنی سینا» دەکات
ئهیلوول 13, 2022 13:16 Asia/Tehran
حەوتەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی «ئیبنی سینا» بە بەشداریی فێرخوازانی ئێران و هەشت وڵاتی دیکە لە تاران دا خەریکە بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیران پرێس؛ حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فێرکاریی «ئیبنی سینا» بە ئامانجی ڕەخساندنی دەرفەتی نوێ لەمەڕ خستنەڕووی دەستکەوتەکان بۆ قوتابی و فێرخوازان بە بەشداریی فێرخوازانی ئێران و هەشت وڵاتی ڕووسیا، ڕۆمانیا، فیلیپین، ئەندۆنێزیا، تایلەند، مەکسیک، مالیزیا و تورکیا خەریکە بەڕێوە دەچێت.
«مەهدی ڕەشیدیی جەهان» سکرتێری حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی «ئیبنی سینا» ڕایگەیاند: ٢٤٠٠ تیمی ئێرانی و بیانی لە پێنج قۆناغی جیاوازدا دەستکەوتەکانیان دەخەنە ڕوو.
«رەشیدی جەهان» ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ڕووداوە نێودەوڵەتییە هیچ براوە و دۆڕاوێکی نابێت و هەر تیمێک بەپێی توانا و ستانداردی فێستیڤاڵەکە هەڵدەسەنگێندرێت.