بردنەوەی 3 میدالیای ڕاکردن و مەیدانی نابینایان و نیمچە بینای ئێران لە پێشبڕکێی گەورەی مەغریب
ئهیلوول 17, 2022 15:29 Asia/Tehran
لە دووهەمین ڕۆژی پێشبڕکێی وەرزشیی مەغریب، یەک میدالیای زێڕ، یەک میدالیای زیو و میدالیایەکی برۆنز بە نابینایان و نیمچە بینایی ئێرانی بەخشران.
لە دووەم ڕۆژی پێشبڕکێ وەرزشیەکانی مەغریب، "ھاجەر سەفەر زادە" میدالیای زێڕی لە 200 مەتری بەدەستهێنا، "مێهدی ئۆلاد" لە فڕێدانی دیسک میدالیای زیوی بەدەستهێنا بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی 2 میدالیا بە میدالیای زێڕەکەی لە یەکەم ڕۆژدا، و "سامان پاکباز"یش لەبەر تێکەڵبوون لەگەڵ وەرزشوانانی B1، میدالیای برۆنزی بەدەستهێنا .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەدا و سیما، لە درێژەی ئەم پێشبڕکێیانە و ڕۆژی سێهەم ئەمڕۆ (شەممە) ٥ وەرزشکاری ئێرانی ڕووبەڕووی ڕکابەرەکانیان دەبنەوە.