ئه‌یلوول 20, 2022 16:56 Asia/Tehran
  • «لیۆنێل مێسی» باشترین یاریزانی تۆپی پێی ئەوروپا

ماڵپەڕی «سۆفا سکۆر» دوای تێپەڕینی چەند حەوتەیەک لە کێبەرکێی ٥ خولی تۆپی پێی بەناوبانگ (خولی دوورگەکان، لالیگا، ئیتاڵیا، خولی ئەڵمانیا و خولی فەرەنسا)، لە ئێستادا لیستی ١٠ یاریزانی ھەڵکەوتەی تۆپی پێی ڕاگەیاندووە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فارس، بەگوێرەی ڕاگەیاندنی «سۆفا سکۆر»، «لیۆنێل مێسی» بە کۆکردنەوەی ٨.٧٣ خاڵ تائێستا وەک باشترین یاریزانی تۆپی پێی ئەوروپا دەستنیشان کراوە. «نەیمار»ی ئەستێرەی بەڕازیلی «پاریس سان ژێرمان» و هاوڕێی مێسیش لە پلەی دووھەمدایە.

خاڵی سەرنجڕاکێشی ئەم ڕیزبەندییە ئەوەیە کە سەرەڕای درەوشانەوەی «ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی» لە ڕێگای بەرشەلۆنە و «ئێرلینگ ھالاند» لە ڕێگای مانچستەر سیتییەوە، کەچی ئەم دوو یاریزانە لە میسی و نەیمار کەمترن.

«ئیسوا کیمیچ» لە بایرن میونشن، «فلۆرین سۆتۆکا» لە لانس، «ئێرلینگ هالاند» لە سیتی، «لیڤاندۆڤسکی» لە بەرشەلۆنە، «تێژی ساڤینی» لە مۆنپیلیە، «یان سۆمەر» لە میونشن گلادباخ، «دی برۆین» لە سیتی و «رۆدریگۆ» لە ریاڵ مەدرید لە پلەی سێیەم تا دەیەمی لیستی «سۆفا»دان.

ئەمەو لەلایەکی دیکەوە «لیۆنێل مێسی» ئەستێرەی یانەی «پاریس سانژێرمان» لە یارییەکەی ڕۆژی یەکشەممە بەرامبەر لیۆن بە تۆمارکردنی گۆڵێک یەکێک لە ژمارە پێوانەییەکانی «کریستیانۆ رۆناڵدۆ»ی تێپەڕاند.

سەرپەیڤ