بەرشەلۆنە و لیڤێرپول لە هەوڵدان بۆ ئاڵ و گۆڕکردنی یاریزان
ئهیلوول 27, 2022 12:03 Asia/Tehran
بەرشەلۆنەو لیڤێرپوڵ خەریکی بەستێن خۆشکردنن بۆ ئاڵووێڕی یاریزان لە ژانڤییەی دووهەزار و بیست و سێ دا کە بە پێی راگەیاندنی میدیاکان، بۆ هەردوو تیپەکە جێی خۆشحاڵییە.
«ڕۆبێرتۆ فیرمینیو» یاریزانی هێرشبەری لیڤێرپوڵ و «مێمفیس دێپای» یاریزانی هۆڵندایی کە لە پۆستی هێرشبەریدا بۆ یانەی بەرشەلۆنە یاری دەکا و گرێبەستی هەر دووکیان لەگەڵ یانەکانیان لە ڕۆژی سێیەمی ژوئەنی دووهەزار و بیست و سێ کۆتایی دێت.
وەک لە ھەواڵەکەدا ھاتووە، ھەردووک یانەی «لیڤێرپوڵ» و «بەرشەلۆنە» دەتوانن لەگەڵ هەر دوو یاریزانەکە بە پێی گرێبەستێکی یەکسان لە پاش ئەم گرێبەستەی ئێستایان کە مانگی ژوئەن کۆتایی پێ دێت، بگەنە تەبایی و لە ئاکامدا پرۆسەی ئاڵووێر کردنیان دەست پێ بکەن.