ئه‌یلوول 27, 2022 13:19 Asia/Tehran
  • بردنەوەی ٥ میدالیای زێڕ لە ڕۆژی یەکەمی کێبەرکێکانی زۆرانی ئازادی خوێندکارانی جیھان

یەکەم ڕۆژی کێبەرکێی زۆرانی ئازادی خوێندکارانی جیهان لە تورکیا بە مسۆگەرکرانی ٥ میدالیای زێڕ لە لایەن خوێندکارانی ئێرانییەوە بەردەوام کرا.

یەکەمین گەڕی جامی جیهانیی وەرزشی جەنگاوەریی خوێندکارانی جیھان لە ڕێککەوتی ٢٨ی ڕەزبەر تا ١٠ی خەزەڵوەر لە شاری سامسونی تورکیا بەڕێوەدەچێت و تیپی زۆرانی ئازادی زانکۆی تاران بەناوی ئێرانەوە بەشداریی ئەم کێبەرکێیانەی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی فیدراسیۆنی نیشتمانیی وەرزشی زانکۆیی، کێبەرکێی زۆرانی ئازادی خوێندکارانی جیهان لە ٥ کێشی یەکەمدا بەڕێوەبراو بە پاڵەوانێتیی هەر ٥ نوێنەرەکەی ئێران کۆتایی پێهات.

«ڕەزا موئمینی» لە کێشی ٥٧ کیلۆگرام، «ئەحمەد بازاڕی» لە کێشی ٩٢ کیلۆگرام، «عیرفان ئیلاهی» لە کێشی ٧٤ کیلۆگرام، «سەیید مەهدی هاشمی» لە کێشی ١٢٥ کیلۆگرام و «محەممەد ڕەزا باقڕی» لە کێشی ٦٥ کیلۆگرام، وەرزشوانانی خوێندکاری ئێرانیی ئەو ٥ کێشەی یەکەم بوون کە میدالیای زێڕی ساڵی ٢٠١٩یان بەدەست هێنا.

سەرپەیڤ