نوێنەرانی ئێران؛ دوو میدالیای زیویان لە کێبەرکێی پاڵەوانەتیی شەترەنجی جیھان بردەوە.
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i411722-نوێنەرانی_ئێران_دوو_میدالیای_زیویان_لە_کێبەرکێی_پاڵەوانەتیی_شەترەنجی_جیھان_بردەوە.
نوێنەرانی ئێران لە کێبەرکێی جیهانیی شەترەنج لە جۆرجیا دوو میدالیای زیویان لە قۆناغی کەم تەمەنەکاندا بەدەست هێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 28, 2022 10:05 Asia/Tehran
  • نوێنەرانی ئێران؛ دوو میدالیای زیویان لە کێبەرکێی پاڵەوانەتیی شەترەنجی جیھان بردەوە.

نوێنەرانی ئێران لە کێبەرکێی جیهانیی شەترەنج لە جۆرجیا دوو میدالیای زیویان لە قۆناغی کەم تەمەنەکاندا بەدەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کێبەرکێی پاڵەوانەتیی منداڵان و تازەلاوانی ژێر ٨ و ١٠ و ١٢ ساڵی جیھان لە دوو بەشی ئازاد و کچان لە ١٧ ھەتا ٢٧ی سێپتەمبەر لە جۆرجیا بە بەشداریی ٧٤٦ یاریزان لە سەرانسەری جیهان لە ١١ خولدا بەڕێوەچوو.

لە کۆتایی ئەم کێبەرکێیانەدا«سینا مووەحید» لەئێران لە بەشی تەمەنی خوار١٢ ساڵ و«مائیدە یوسفیان» لە ئێران لە بەشی تەمەنی کچانی خوار ١٢ ساڵ هەردووکیان بە ٨.٥ خاڵ بوونە پلەی دووھەم.