فوتساڵی جامی نەتەوەکانی ئاسیا، سەرکەوتنی ئێران بەرامبەر ئەندۆنێزیا لە هەنگاوی یەکەمدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i411732-فوتساڵی_جامی_نەتەوەکانی_ئاسیا_سەرکەوتنی_ئێران_بەرامبەر_ئەندۆنێزیا_لە_هەنگاوی_یەکەمدا
لە دووهەمین ڕۆژی پێشبڕکێی فوتساڵی جامی نەتەوەکانی ئاسیادا، هەڵبژاردەی ئێران شکستی بە ئەندۆنێزیا هێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 28, 2022 22:13 Asia/Tehran
  • فوتساڵی جامی نەتەوەکانی ئاسیا، سەرکەوتنی ئێران بەرامبەر ئەندۆنێزیا لە هەنگاوی یەکەمدا

لە دووهەمین ڕۆژی پێشبڕکێی فوتساڵی جامی نەتەوەکانی ئاسیادا، هەڵبژاردەی ئێران شکستی بە ئەندۆنێزیا هێنا.

پێشبڕکێی فوتساڵی جامی نەتەوەکانی ئاسیا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە کوێت دەستی پێکراو هەڵبژاردەی ئێران لە کۆمەڵەی Cی ئەم پێشبڕکێیەدا لەگەڵ هەڵبژاردەکانی ئەندۆنێزیا، تایپەی چین و لوبناندایە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، هەڵبژاردەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە یەکەم یاریی خۆیدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەندۆنێزیا بووەوەو توانیویی بە ئەنجامی ٥-٠ سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

هەڵبژاردەی فوتساڵی ئەندۆنێزیا لە لایەن «محەممەد هاشم زادە»ی ڕاهێنەری ئێرانیەوە سەرپەرشتی دەکرێت و «وەحید شەمسایی» ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێرانیش لە ململانێی نێوان ڕاهێنەرانی ئێران سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

هه ڵبژاردەی فوتساڵی ئێران ڕۆژی هەینی له دووهەم یاریی خۆیدا ڕووبه ڕووی لوبنان دەبێتەوه .