تشرینی یه‌که‌م 03, 2022 06:04 Asia/Tehran
  • جامی نەتەوەکانی ئاسیای فوتساڵ؛ ھەڵکشانی بەهێزی ئێران بە شکستپێهێنانی لوبنان

 هەڵبژاردەی نیشتمانیی فوتساڵی ئێران دوای بەزاندنی بەربەستی لوبنان، وەک پێشەنگی کۆمەڵەی چوارەم سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکان.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، ئەمشەو قۆناغی کۆمەڵەکانی کێبڕکێی فوتساڵی جامی نەتەوەکانی ئاسیا کۆتایی پێهات کاتێک هەڵبژاردەی ئێران لە یارییەکی تەشریفاتی دا  ڕووبەڕووی لوبنان بووەوە، کە بە ئەنجامی ٩-٠ لە بەرژەوەندی شاگردانی شەمسایی کۆتایی هات.

گۆڵەکانی ئێران لەم یارییەدا لە لایەن مێهدی کەریمی، محەمەد حەسەن بازیار، حوسێن تەیبی (٢ گۆڵ)، مەسلان ئۆلاد قەباد، بەهمەن جەعفەری، سالار ئاغاپوور (٢ گۆڵ) تۆمار کران . 

هەڵبژاردەی ئێران لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا ڕووبەڕووی ڤێتنام دەبێتەوە.

سەرپەیڤ