هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە ڕیزی بیست تیپی هەڵبژاردەی جیهان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i411910-هەڵبژاردەی_تۆپی_پێی_ئێران_لە_ڕیزی_بیست_تیپی_هەڵبژاردەی_جیهان
لە دوایین ڕیزبەندیی فیفادا هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران پلەی ٢٠ی جیهان و پلەی یەکەمی ئاسیای بەدەست هێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2022 10:51 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە ڕیزی بیست تیپی هەڵبژاردەی جیهان

لە دوایین ڕیزبەندیی فیفادا هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران پلەی ٢٠ی جیهان و پلەی یەکەمی ئاسیای بەدەست هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی خەبەری وەرزشی،بە گوێرەی ڕیزبەندیی فیفا لە مانگی خەرمانان کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوکرایەوە، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بە هەنگاوێک ھەڵکشان بە بەراورد بە مانگی ڕابردوو لە پلەی ٢٠بیستەمی جیهاندا وەستاو تا ئێستاش لە نێو هەڵبژاردەکانی ئاسیادا پلەی یەکەمی پاراستووە.

هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ژاپۆن له‌ بە ئامادە بوونی لە ڕیزبەندیی بیست و ھەشتەم دا لە نێو ھەڵبژاردەکانی ئاسیادا دووھەمەو کۆریای باشووریش له‌ ریزبەندییی سی و حەوتەم دا له‌ ئاسیادا بووە یە سێھەم.

ئۆسترالیاش تیپی چوارەمی ئاسیاو ٤٣ی جیھانە.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران تیپانەی بەشداری مۆندیالی قەتەرە.

مۆندیالی ٢٠٢٢ی قه‌ته‌ر 22بیست و دووهه‌مین مۆندیاله‌، که‌ له‌ ٢١ی تشرینی دووه‌م تا ١٨ی کانوونی یه‌که‌می ٢٠٢٢ له‌لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه‌ میوانداریی ده‌کرێت و هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئێران له‌ گروپی B له‌گه‌ڵ ئینگلته‌را و ئه‌مریکا و وێڵزدایه‌.