تشرینی یه‌که‌م 06, 2022 14:58 Asia/Tehran
  • ژمارەی پێوانەیی نوێی میسی لە لیگی پاڵەوانانی ئەوروپا

مێسی بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی لیگی پاڵەوانانی ئەوروپادا کە لەم پێشبڕکێیەدا توانیویەتی بەرامبەر ٤٠ تیپی جیاواز گۆڵ تۆمار بکات.

بەپێی هەواڵێکی ئیسنا، یانەی «پاریس سانجێرمان» دوێنێ چوارشەممە لە دوایین یاری خۆیدا لە خولی ڕۆشتنی قۆناغی بەکۆمەڵی ھەڵبژاردەی ئەوروپا بەرامبەر «بەنفیکا» یاریی کرد، کە بە یەکسانبوون لە گۆڵێک دا کۆتایی هات.

لەم یارییەدا «لیۆنێل مێسی» تاکە گۆڵی هەڵبژاردەی پاریسی تۆمارکرد.

«مێسی» بەو گۆڵەی لەم یارییەدا مسۆگەری کرد، ژمارەیەکی پێوانەیی تازەی نوێی تۆمارکرد. ئەم یاریزانە بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی چامپیۆنزلیگی ئەوروپا کە لەم پێشبڕکێیەدا بەرامبەر ٤٠ تیپی جیاواز گۆڵ تۆمار بکات.

مێسی تەمەن ٣٣ ساڵە لە وەرزی ئێستای چامپیۆنزلیگی ئەوروپا دوو گۆڵی بۆ هەڵبژاردەکەی پاریس تۆمارکردووە. ئەمە هەشتەمین گۆڵە لەم وەرزەدا بۆ یانەی پاریس سانجێرمان.

ئەم سوپەرئستارە ئەرژەنتینییە توانیویەتی لە ١٥٧ یاریدا ١٢٧ گۆڵ تۆمار بکات کە لە چامپیۆنزلیگی ئەوروپا ئەنجام دراوە. تۆمارکەری ژمارەی پێوانەیی لەم پێشبڕکێیانەدا کریستیانۆ رۆناڵدۆیە کە توانیویەتی ١٤٠ گۆڵ تۆمار بکات.

«مێسی» لە دووەم وەرزی یاریکردندایە لەگەڵ پاریس سانجێرمان. تا کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ هەڵبژاردەی پاریس هەیە و دەنگۆی گەڕانەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە زۆرە.

 

 

 

سەرپەیڤ