تشرینی یه‌که‌م 17, 2022 13:35 Asia/Tehran
  • ١٣ میدالیای تیپی ڕاکردن و گۆڕەپانی تازەلاوانی ئێران لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا

تیپی ڕاکردن و گۆڕەپانی کچان و کوڕانی ئێران لە کۆتایی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی تازەلاوانی ئاسیا ١٣ میدالیای ڕەنگاوڕەنگیان بردەوە.

کێبەرکێی ڕاکردن و گۆڕەپانی پاڵەوانەتیی تازەلاوانی ئاسیا لە ١٣ ھەتا ١٦ی ئۆکتۆبەر بە میوانداریی کوێت بەرپا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی ڕاکردن و گۆڕەپانی کچان و کوڕانی ئێران لەم کێبەرکێیانەدا چوار میدالیای زێڕو زیوو پێنج میدالیای برۆنزیان بردەوە.

تیپی نیشتیمانیی ئێران بە ٢٥ وەرزشوان لەو کێبەرکێیانەدا بەشداریی کرد.

سەرپەیڤ