بەخشرانی تۆپە زێڕینەکەی باشترین یایریزانی دنیا بە پلەوپایەی بایخەمەندی «دایک»
«کەریم بینزیما» ئەستێرەی موسڵمان و فەرەنسیی ڕیاڵ مەدرید تۆپەزێڕینەکەی بە دایکی بەخشی.
بەپێی راپۆرتی رۆژی سێشەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس ، شەوی رابردوو «کەریم بینزیما» لە ئاھەنگی بەخشینی «خەڵاتی تۆپی زێڕین» بەوپەڕی کارامەییەوە خەڵاتەکەی بردەوەو وەک وەک باشترین یاریزانی جیهان ناسێندرا.
«بینزیما» ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بڵاوکراوەکانی فەرەنسی سوپاسێکی تایبەتیی دایکی کرد. لە چاوپێکەوتنەکەدا کاپیتانی ڕیاڵ مەدرید وتی: بردنەوەی تۆپی زێڕین خەونی منداڵیم بووە و شانازی پێوە دەکەم.
هێرشبەرەکەی ریال مەدرید وتیشی: پێم وایە کاتێک لە تەمەنی 21 ساڵیدا هاتمە ریاڵ مەدرید بەردەوام بیرم لەوە دەکردەوە کە بگەمە ئەم سەکۆیە، ئەمڕۆ لێرەدا دەستم پێی ڕاگەییشتووەو شانازیی بە چالاکییەکانی خۆم دەکەم.
ئەم ئەستێرە موسڵمانە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: زۆر جار بە دایکمم وتووە کە بەردەوام لە زەینم دایەو لە ئێستاش دا خۆشحاڵم کە لە تەنیشتی دایکم دا تۆپە زێڕینەکەشم ھەیە.
«کەریم بینزیما» ھەروەھا لە پەیامێکدا لە بارەی دایکیەوە وتوویەتی: دەمەوێت زۆر شت بە دایکم بڵێم، بەڵام ناتوانم بڵێم چەندە خۆشم دەوێت، وەک ھەموو جارێک سوپاسی دەکەم، ئەو تۆپە زێڕینە بە دایکم دەبەخشم.