تشرینی یه‌که‌م 19, 2022 08:58 Asia/Tehran
  • دوو زێڕو برۆنزێک بەرھەمی وەرزشوانانی فەرەنگی کار بوو لە یەکەم ڕۆژی پێشبڕکێی جیهانیدا

نوێنەرانی ئێران له پێشبڕکێی پێنج کێشی سەرەتای ململانێی زۆرانی فەرەنگیی ژێر ٢٣ ساڵی پاڵەوانەتیی جیهان ٢ میدالیای زێڕو میدالیایەکی برۆنزیان به دەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کێبەرکێی پێنج کێشی یەکەمی ململانێی فەرەنگیی ژێر ٢٣ساڵی پاڵەوانەتیی جیهانی لە ڕۆژانی ٢٥ و ٢٧ی خەزەڵوەر لە شاری «پۆنت ڤێدرا»ی ئیسپانیا بەڕێوە براو لە کۆتایی دا هەڵبژاردەی ئێران بە ھۆی«پویا دادمەرز»ەوە لە کێشی ٥٥ کیلۆگرام ، «ئیمان محەمەدی» لە کێشی ٦٣ کیلۆگرام دا میدالیای زێڕو ھەروەھا بە ھۆی «عەلی ئەکبەر یوسفی» لە کێشی ١٣٠ کیلۆگرامیش دا میدالیای برۆنزی بەدەست هێنا.

لە کێشی ٥٥ کیلۆگرام دا «پویا دادمەرز»، لە یاریی کۆتایی دا، بە دەرەنجامی پێنج بە یەک لە بەربەستی «نیھاد قولی زادە» پاڵەوانی لاوانی جیھان لە وڵاتی کۆماری ئازەربایجان پەڕییەوەو میدالیای زێڕی بردەوە.

«ئیمان محەممەدی» لە کێشی ٦٣ کیلۆگرامدا بە ئەنجامی ٨ بە سیفر لە «گیورگی شوتادزە»ی سەربە گورجستانی بردەوەو میدالیای زێڕی بەدەست هێنا.

هەروەها لە کێشی ١٣٠ کیلۆگرام دا«عەلی ئەکبەر یوسفی» بە دەرەنجامی دە بە یەک میدالیای برۆنزی لە بەرامبەر«سارخان مەمەدۆڤ» لە کۆماری ئازەربایجان بەدەست هێنا.

سەرپەیڤ