تشرینی یه‌که‌م 24, 2022 06:48 Asia/Tehran
  • لە  پێشبڕکێکانی زۆرانبازی ئازادی ھیواکانی جیھان؛ ئێران بوو بە جێگری پاڵەوان

تیمی زۆرانبازی خوار ٢٣ ساڵانی ئێران ٤ زێڕ و زیوێک و ١٣٤ خاڵی بەدەستهێنا و لە بووبە جێگری پاڵەوانی کێبەرکێ جیھانییەکانی ئیسپانیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کێبەرکێکانی زۆرانی ئازادی خوار ٢٣ ساڵی جیهانی لە ٢٩ی خەزەڵوەر تا ١ی تشرینی دووەم (٢١-٢٣ی خەزەڵوەر) لە شاری پۆنتێ ڤێدرای ئیسپانیا بەڕێوە براو لە کۆتاییدا تیپەکەی ئێران بە ھۆی «محەمەد سادق فیرۆزپوور» بە کێشی ٧٤ کیلۆگرام  ، «ئەمیر حوسێن فیروزپوور» لە کێشی ٩٢ کیلۆگرام، «ئەمیر عەلی ئازەرپیرا» لە کێشی  ٩٧ کیلۆگرام ، «ئەمیرڕەزا مەعسوومی» بە ١٢٥ کیلۆگرام میدالیای زێڕو، «ئەمیر محەمەد یەزدانی» لەکێشی ٧٠ کیلۆگرام میدالیای برۆنزی بەدەست هێنا.

لە ڕیزبەندیی تیپەکاندا، گوجستان بە ١٤١ خاڵ پاڵەوانێتییەکەی بەدەست کەوت، ئێران بە ١٣٤ خاڵ پلەی دووەمی دەست خست و ئەمریکاش بە ١١٢ خاڵ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

سەرپەیڤ