یەکسان ھاتنەوەی کچانی یاریزانی تۆپی پێی ئێران لەگەڵ تیپەکەی ئۆزبەکستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i412297-یەکسان_ھاتنەوەی_کچانی_یاریزانی_تۆپی_پێی_ئێران_لەگەڵ_تیپەکەی_ئۆزبەکستان
یاریی نێوان هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی کچانی خوار ١٥ ساڵی ئێران و ئۆزبەکستان بە ئەنجامی ٢-٢ کۆتایی پێهات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 24, 2022 03:31 Asia/Tehran
  • یەکسان ھاتنەوەی کچانی یاریزانی تۆپی پێی ئێران لەگەڵ تیپەکەی ئۆزبەکستان

یاریی نێوان هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی کچانی خوار ١٥ ساڵی ئێران و ئۆزبەکستان بە ئەنجامی ٢-٢ کۆتایی پێهات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا) ڕۆژی یەکشەممە، یەکەمین هەڵبژاردەی کچانی ئێران لە یەکەم یاریی خۆیدا لە پاڵەوانێتیی ئاسیای ناوەڕاست ناسراو بە «کافا» لە گروپی تەمەنی خوار ١٥ ساڵ بەرامبەر ئۆزبەکستان یاریی کرد و لە کۆتاییدا بە ئەنجامی ٢-٢ بوون بە یەکسان.

«پەرنیا ڕەحمانی» لە خولەکەکانی ٦٨ و ٧٢ هەردوو گۆڵەکەی ئێرانی تۆمارکرد.

لە هەڵبژاردەی ئێران بەرامبەر ئۆزبەکستان، ئێلینا شەهبازی، پەرنیا پیشدار، ستایش فایز ڕەحیمی، سامانە قەمەری، پەنیا ڕەحمانی، تانیا جەهانشاهی، مائیدە بیڕەنگ، ئێسرا شیر عەلی بەیگی، شادان شا میری، ئێلینا میرزاپوور، مریەم دینی لە هەڵبژاردەی ئێران بوون.