تشرینی دووه‌م 01, 2022 13:02 Asia/Tehran
  • فستیڤاڵی ھەناری ھەڵەبجە کۆتایی پێ ھات

کشتوکاڵی هەڵەبجە ڕایگەیاند: ڤیستیڤاڵی هەنار لەم پارێزگایەی ھەرێمی کوردستانی عێراق بە ٩٥٠ ملیۆن دینار فرۆشەوە کۆتایی پێ هات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو فستیڤاڵی پاییزەی ھەنار لە ھەڵەبجەی ھەرێمی کوردستانی عێراق کۆتایی پێ ھات.

لەم پەنیوەندیەدا کشتوکاڵی هەڵەبجە ڕایگەیاندووە، فیستیڤاڵی ھەنار و پاییزی ھەڵەبجە کاری هاوبه‌شی  به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی کشتوکاڵی هه‌ڵه‌بجه‌ و تۆڕی ڕێکخراوه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌یە کە به‌ چاودێریی وه‌زیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو ، به‌هه‌ماهه‌نگیی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ ئیداریییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌،بە بەشداریی نزیکەی  ٧٠٠خاوەن بەرهەمی خۆماڵی ،٢٥٠هەزار گەشتیار، هەزار ڕاگەیاندنکار و بە گوژمەی ٩٥٠ ملیۆن دینار فرۆش و بەبێ هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەڕێوە برا.

ھەناری ھەڵەبجە لە بەر تام و چێژەکەی ناوبانگێکی تایبەتی ھەیە بەڵام بە داخەوە ئەم بەرھەمە ناوازەیە ئەمساڵ لە چاو ساڵانی ڕابردوو کەمی کرد بوو. ئەوەشی کە ماوەتەوە لە بەر ھاوردەکرانی ھەناری سووری و میسری لە بازاڕدا ماوەتەوەو وەک پێویست نافرۆشرێت.

لەسەر سنووری پارێزگای هەڵەبجە زیاتر لە ٢٠ جۆر ھەنار ، ٩ هەزار و ٨٥٠ دۆنم باخی ھەنار بوونی هەیە و ٣ هەزار کەسیش خاوەنی باخی ھەنارن. خاوەن باخەکان کەم بوونی ڕادەی ھەناری ئەمساڵی ھەڵەبجە بۆ سەرماو سۆڵە دەگەڕێننەوە کە ھەر لە سەرەتای وەرزی بەھارەوە کەوتە وێزەی دارھەنارەکان و بەرھەمی زۆری لەنێو برد.

سەرپەیڤ