تشرینی دووه‌م 05, 2022 13:04 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی هەڵبژاردەی نەتەوەیی زۆرانی فەرەنگیی ئێران بەسەر تورکیا لە کێبەرکێکانی مۆندیاڵدا

هەڵبژاردەی نەتەوەیی زۆرانی فەرەنگیی ئێران لە یەکەمین یاری خۆی لە مۆندیاڵی زۆرانی فەرەنگیی بەرامبەر هەڵبژاردەی بەهێزی تورکیا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

مۆندیاڵی زۆرانی فەرەنگی، ڕۆژانی ١٤ و ١٥ی خەزەڵوەر واتە (ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەکشەممە) لە شاری باکۆی پایتەختی کۆماری ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت.

هەڵبژاردەی نەتەوەیی زۆرانی فەرەنگیی ئێران لە یەکەم ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەمڕۆ شەممەی بۆ تورکیای پاڵەوانی ململانێی جیھانیی ساڵی ٢٠٢٢ی سیربستان چووە مەیدانەوە کە توانی تیپی خەنیمەکەی بە دەرەنجامی ٦ بە ٤ ببەزێنێ.

سەرکەوتنی «مەهدی موحسین نەژاد» بەرامبەر «کەرەم کەمابیل» لە کێشی ٦٠ کیلۆگرام و تۆڵەکردنەوەی شکستەکەی پاڵەوانێتیی جیهانیی بەلگرادو، هەروەها سەرکەوتنی چاوەڕواننەکراوی «محەمەدڕەزا ڕۆستەمی» بەرامبەر بە«سەلجوق جان» لە کێشی ٧٢ کیلۆگرام لە ئەنجامە سەرنجڕاکێشەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانی بوون لەم پێشبڕکێیانەدا.

هەروەها ئەمڕۆ دووهەمین دیداری تیپەکەی ئێران لەگەڵ تیپی قڕقیزستان بەڕێوە دەچێت. هەروەها سبەی یەکشەممە کێبەرکێی پۆلێنکردن و یاریی کۆتایی ئەم پێشبڕکێیانە بەڕێوەدەچێت.

 

سەرپەیڤ