تشرینی دووه‌م 11, 2022 10:32 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی ورەبەخشی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بەرامبەر نیکاراگۆئە پێش بەشداریکردن لە مۆندیاڵی قەتەر

هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێش دەستپێکردنی کێبەرکێی مۆندیاڵی قەتەر لە یارییەکی ئامادەکاریدا لە هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێی نیکاراگوئەی بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دوایین یاریی دۆستانەی خۆیدا پێش ئەوەی ڕەوانەی جامی جیهانی قەتەر بکرێت، شەوی ھەینی کاتژمێر ١٩:٣٠ بەکاتی تاران لە یاریگای ئازادیی تاران، ڕووبەڕووی نیکاراگۆئە بووەوە، کە دەرەنجامی یارییەکەش یەک بە سیفر بە قازانجی ئێران شکایەوە.«مەهدی تۆرابی» لەم یارییەدا گۆڵێکی بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران تۆمارکرد.

مۆندیالی ٢٠٢٢ ی قەتەر لە ٢٠ی ئەم مانگە تا ١٨ی کانوونی دووەم بەڕێوەدەچێت.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەردا لە گروپی «B» لەگەڵ تیپەکانی ئینگلتەرا، ئەمریکا و وێڵز ھاوگروپە.

سەرپەیڤ