وەرزشوانێکی ئێرانی میدالیای برۆنزی بۆکسێنی پاڵەوانێتی ئاسیای بردەوە
وەرزشوانێکی کێشی 75 کیلۆگرامی ئێران پێملی شکست ھێنان لە بەرامبەر وەرزشوانێکی کازاخستانی بوو و بەمیدالیای برۆنزی پاڵەوانێتیی بۆکسێنی ئاسیا بەسەندەی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، پاڵەوانیەتی بۆکسێنی ئاسیا ٢٠٢٢ بە بەشداریی ٣٢٠ وەرزشوان داگری ٢١١ پیاو و ١٠٩ ژن لە ١ی نۆڤەمبەرەوە لە عەممانی پایتەختی ئۆردۆن دەستی پێکراوە و لە ١٢ی نۆڤەمبەر کۆتایی دێت.
دوێنێ (پێنجشەممە) لە نۆیەمین ڕۆژی ئەم پێشبڕکێیانەدا، «شاهین موسەوی» وەرزشوانی ٧٥ کیلۆی ئێران، لە سێهەمین یاری خۆیداو لە قۆناغی پێش کۆتاییدا لەگەڵ «نوراکانات ڕاییس»ی خەڵکی کازاخستان ڕووبەڕوو بووەوەو سەرەڕای ئەوەی ئاستێکی زۆر باشی پێشکەش کرد بەرامبەر بە ڕکابەرە بەهێزەکەی، دواجار بە ئەنجامی سێ بەرامبەر سفر بە ڕکابەرەکەی دۆڕاند.
لەم کێبەرکێیەدا «شاهین موسەوی» لە قۆناغی یەکەمدا بە پێشکەشکردنی یارییەکی باڵاتر بەدەرەنجامی ٤ بە ١ سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام سەرەڕای ئاستێکی باشی شاهین لە قۆناغی دووەمدا ئەنجامەکەی بە قازانجی بەرامبەرەکەی شکایەوەو ٣ بە ٢ یارییەکەی پێ دۆڕاند.
لە قۆناغی سێیەمیش دا باڵادەستییەکەی «موسەوی» بەردەوام بوو، کەچی بەوپەڕی سەرسوڕمانەوە بڕیاری داوەرانی ئەم قۆناغەش ھەر ٤ بە ١ بە قازانجی وەرشوانەکەی کازاخستان ڕاگەیەندراو لە کۆتاییدا «موسەوی» نادادپەروەرانە سێ بە سیفر وەک دۆڕاوناسێندرا و سێیەم میدالیای برۆنزی ئاسیای لە پێڕستی چالاکییەکانی دا تۆمارکرد.
لە قۆناغی پێش کۆتایی کێشی ٩٢ کیلۆگرامیش دا، «تۆفان شەریفی» بەرامبەر بە ڕکابەرەکەی دەچێتە ڕینگەوە.