بەشداریی فیلمە ئێرانییەکان لە فێستیڤاڵی «ڕۆتەردام» لە هۆڵندا
فیلمی ئێرانیی «خائین کوژی» لە پەنجا و دووھەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «ڕۆتەردام» لە هۆڵندا نمایش دەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئاژانسی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)؛ فێستیڤاڵی فیلمی «ڕۆتەردام» پێڕستی فیلمەکانی قۆناغی نوێی خۆی تۆکمە کرد و فیلمی «خائین کوژی» لە دەرهێنانی «مەسعود کیمیایی» وەک یەکێک لە فیلمەکانی ئەم ڕووداوە سینەماییە نمایش دەکرێت.
ئەم فیلمە لە ٤٢ھەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر بۆ ٦ خەڵات پاڵێورا و لە ئەنجام دا خەڵاتی «سیمورغی بلورین»ی باشترین دیزاینی جلوبەرگ بەدەست هێنا.
لە ساڵی ٢٠٢١دا نوسخەی نۆژەنکراوی فیلمی «ئاسکەکان»ی مەسعود کیمیایی لە فێستیڤاڵی «ڕۆتەردام» نمایشکرا.
٥٢ھەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «ڕۆتەردام» لە ٢٥ی ژانویە ھەتا ٥ی فڤریەی ٢٠٢٣ (٥ تا ١٦ی ڕێبەندان) بەڕێوەدەچێت و پێش ئەمەیش لەم فێستیڤاڵەدا بەشداریی فیلمی «ورچ نییە»ی «جەعفەر پەناهی» ڕاگەیەندرابوو.