تشرینی دووه‌م 12, 2022 16:20 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردەی نیشتیمانیی جۆدۆی نابیناو کەم بینایانی ئێران توانی پاڵەوانەتیی جیهانی بەدەست بهێنێت

هەڵبژاردەی نیشتیمانیی جۆدۆی نابیناو کەم بینایانی ئێران، لە کێبەرکێی پاڵەوانەتیی جیھان لە شاری باکۆی پێتەختی کۆماری ئازەربایجان پلەی پاڵەوانەتیی دەست خست.

لە ڕۆژی کۆتایی پاڵەوانەتیی جودۆی جیهانیی پارائۆلەمپیکی پاریس کە لە باکۆی پێیتەختی کۆماری ئازەربایجان بەڕێوەچوو، «وەحید نوری» لە یاریی کۆتایی تەواو ئێرانی بە کێشی پڵەس ١٠٠ کیلۆ لە جۆدۆکارەکەی دیکەی ئێران واتە «محەممەد ڕەزا خەیرۆڵڵا زادە»ی بردەوەو ئابەمجۆرە تیپەکەی ئێران میدالیایەکی زێڕ و میدالیایەکی زیوی دیکەی تری بەدەستهێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، پێشتر «مەیسەم بەنی تەبا» لە کێشی ٦٠ کیلۆگرام و «وەحید جدی» لە کێشی ٧٣ کیلۆگرام دوو میدالیای زێڕیان بۆ ئێران بە دیاری هێنابوو.

بەم شێوەیه هەڵبژاردەی نیشتمانیی نابیناو کەم بینایانی ئێران بە تێکڕایی بەدەست خستنی٣میدالیای زێڕو میدالیایەکی زیو لە پلەی یەکەمی جیھاندا وەستاو فەرەنسا له پلەی دووھەم و بەرازیلیاش لە پلەی سێهەم دا وەستان.

سەرپەیڤ