تشرینی دووه‌م 13, 2022 17:18 Asia/Tehran
  • یاریزانی ١٧ ساڵانی تۆپی پێی ئاڵمانیا ، بچووکترین یاریزانی مۆندیاڵە ھەتا ئێستا

«یوسف مۆکۆکۆ» ھەتا ئێستا بچووکترین یاریزانە کە بڕیارە بەشداریی مۆندیالدا بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، زۆربەی ئەو تیپانەی ئامادەی مۆندیالی ٢٠٢٢ن، ڕیزبەندی خۆیان بۆ بەشداری کردن لەم کێبەرکێیە ڕاگەیاندووە.

بەپێی لیستە بڵاوکراوەکان، گەنجترین یاریزانی ئەم پاڵەوانێتییە «یوسف مۆکۆکۆ»یە کە هێرشبەرێکی ئاڵمانییە و بەڕەچەڵەک خەڵکی کامیرۆنە. «مۆکۆکۆ» لە کاتی یەکەم یاری ئاڵمانیا لە مۆندیالدا تەمەنی ڕێک دەبێتە ١٨ ساڵ و لەئێستادا ئەندامی تیپی دۆرتمۆندە.

«مۆکۆکۆ» لەم وەرزەدا لە ١٤ یاریدا شەش گۆڵی بۆ تیپەکەی تۆمارکردووە بۆ ئەوەی «فلیک» ڕازی بکات ھەتا لە مۆندیال دا بەشداریی پێ بکات.

تائێستا بەتەمەنترین یاریزانی مۆندیاڵ «پێ پێ»ی بەرگریکاری هەڵبژاردەی پورتوگالە، کە لەکاتی یەکەم یاریی پۆرتۆگاڵ دا تەمەنی دەبێتە ٣٩ ساڵ و ٢٦٧ ڕۆژ.

تا ئێستا جگە لە تیپەکانی ئیکوادۆر، ئێران، مەکسیک، تونس، کەنەدا و غەنا، باقی تیپەکان لیستی تەواوی یاریزانەکانیان بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالدا ڕاگەیاندووە.

سەرپەیڤ