تشرینی دووه‌م 15, 2022 11:13 Asia/Tehran
  • سەقامگرتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە هۆتێل ئەلڕیان لە قەتەر

کاروانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بەمەبەستی بەشداریکردن لە مۆندیاڵی ٢٠٢٢ گەییشتە قەتەر و لە هۆتێل ئەلڕیان لە دەوحە نیشتەجێ بوو.

هەڵبژاردەی ئێران لەگەڵ بەریتانیا، وێڵز و ئەمریکا لە کۆمەڵەی (B)ی مۆندیالی قەتەردا بوونەتە ھاوتەریب.

یەکەم یاریی ئێران لە ٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ بەرامبەر بەریتانیا ئەنجام دەدرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەندامانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران، دوای دوایین مەشق و ئاھەنگی بەڕێ کران لە هۆتێل ئۆلەمپیک ، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە بینای سەرۆک کۆمارەتی لەگەڵ ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» دیداریان کرد.

دوابەدوای ئەم دیدارە، خوێندکارانی کەیرۆش چوونە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی(رە) و تارانیان بەرەو دۆحە بەجێهێشت.

گەشتی هەڵبژاردەی نیشتمانی نزیکەی ٣ کاژێری خایاند و درەنگانێکی ڕۆژی دووشەممە کاروانی هەڵبژاردەی نیشتمانی گەیشتە قەتەرو لە هۆتێل ئەلڕیان لە دەوحەدا نیشتەجێ بوو.

هۆتێل ئەلریانی قەتەر کە دەکەوێتە ناوەندی شاری دەوحە وەک شوێنی نیشتەجێبوونی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە مۆندیاڵی ٢٠٢٢ دا دیاری کراوە.

هۆتێلێک کە زیاتر لە ٢٠٠ ژووری تێدایەو جگە لە میوانداری کردنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران، دەتوانێت پێشوازی لەو گەشتیارانەی تۆپی پێش بکات کە بۆ بینینی کێبەرکێی تیپەکانی وڵاتەکەیان لە شوێنی جۆربەجۆرەوە سەردانی قەتەر دەکەن.

سەرپەیڤ