کەناڵی ئێران ئینتەرنەشناڵ چوونەنێو قەتەری لێ قەدەغەکرا
کەناڵی ئێران ئینتەرنەشناڵ لەمەڕ بەشداڕی لە گواستنەوەی ھەواڵی کێبەرکێکانی مۆندیاڵی قەتەر بایکۆت کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی بوڕنا، ئێران ئینتەرنەشناڵ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە ڕێگەی پێنەدراوە بچێتە قەتەر بۆ گواستنەوەی ھەواڵەکانی مۆندیال.
ماوەیەک لەمەوپێش، وەزارەتی ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کەناڵی ئێران ئینتەرنەشناڵی خستە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.
ئێران ئینتەرنەشناڵ لەجەنگەی ئاژاوەکانی ئەم دواییە لە ئێران دا، جگە لە وتووێژی بەردەوام لەگەڵ هێزە تیرۆریستی و جوداخوازەکان، لە تەلەفزیۆن و کەشی مەجازیی خۆیدا ھەڵس و کەوتی توندوتیژی فێری بینەرانی کەناڵەکەی دەکرد.
ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوی ئێران ئینتەرنەشناڵ وەک تۆڕێکی تیرۆریستی ناوببەن و بۆی ھەیە ئەم بابەتە کاریگەری لەسەر ھەنگاوەکەی حکومەتی قەتەر لە مەڕ شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم کەناڵەدا هەبووبێت.