تشرینی دووه‌م 17, 2022 03:08 Asia/Tehran
  • تۆمارکرانی جیهانیی ئەشکەوتی دێرینی «کەرەفتو»ی کوردستانی ئێران لە یونیسکۆ

ئەشکەوتی دێرینی «کەرەفتو» لە پارێزگای کوردستانی ڕۆژئاوای ئێران کە لە ڕیزی گەورەترین ئەشکەوتە دەستکردو درێژەکانی ئێرانە، لە لیستی کاتیی میراتی جیهانی یونیسکۆدا تۆمارکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران؛ «یەعقوب گۆیلیان» بەڕێوەبەری گشتیی میراتی فەرهەنگی، گەشتوگوزار و پیشەسازیی دەستی پارێزگای کوردستان (ڕۆژئاوای ئێران) ڕایگەیاند: بەگوێرەی پشکی ئێران، ئەمساڵ دۆسیەی ئەشکەوتی دێرینی «کەرەفتو» لە لیستی کاتیی میراتی جیهانیی یونیسکۆدا تۆمار کرا.

گۆیلیان وتیشی: ئەم ئەشکەوتە دێرینەی مرۆڤ دروستی کردووەو تەمەنی ٧ هەزار ساڵە، یەکێکە لە جوانترین و سەرسوڕهێنەرترین شوێنەوارە مێژووییەکانی سەدەی سێهەمی زایینی لە پارێزگای کوردستانی ئێران.

ئەشکەوتی «کەرەفتو»

دەکەوێتە ٧٢ کیلۆمەتریی باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری سەقزو ٦٧ کیلۆمەتریی باکووری ڕۆژئاوای شاری دیواندەرە کە لە ساڵی ١٣١٨ ی کۆچیی ھەتاوی لە لیستی شوێنەوارە نیشتمانیەکانی وڵاتدا تۆمار کراوە.

سەرپەیڤ