پێشبینیی گۆڤاری وەرزشیی بەناوبانگی ئاڵمانی سەبارەت بە ھەڵکشانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بۆ قۆناغی دووھەمی مۆندیال
گۆڤاری وەرزشیی کیکەری ئاڵمانیا پێشبینی کرد کە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران دەتوانێت بگاتە قۆناغی دووھەمی مۆندیال.
مۆندیالی 2022ی قەتەر لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە دەست پێ دەکات و هەڵبژاردەی میوانداریش لە یەکەم یاری دا ڕووبەڕووی «ئیکوادۆر» دەبێتەوە.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە کۆمەڵەی (B) کێبەرکێکە لەگەڵ هەڵبژاردەکانی بەریتانی، وێڵزو ئەمریکادایە.
هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ئێران ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ئەم مانگە لە یەکەم یاریدا ڕووبەڕووی بەریتانیا دەبێتەوە.
گۆڤاری وەرزشیی کیکەری ئاڵمانیا لە سەروبەندی مۆندیالدا پێشبینی ئاستی ٣٢ تیپی ئەم کێبەرکێیەی کردووەو لە بارەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێرانیشەوە نووسیویەتی: ئێران کوایتی یاریزانەکانی لە سەرەوەن.
گۆڤاری وەرزشیی کیکەری ئاڵمانیا لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی دا باسی ئەوەی کردووە کە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران، بۆ قۆناغی ١٦ کۆتایی سەردەکەوێت.