تشرینی دووه‌م 20, 2022 21:53 Asia/Tehran
  • ڕادیۆی مۆندیالی تۆپی پێی ٢٤ کاژێرە کرایەوە

هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیال و هاوتەریب لەگەڵ ئەوەی وا وەک وەدی ھاتنی سیاسەتەکانی ڕێکخراوی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێناسەخوازی و بڵاوکردنەوەی دادپەروەری باسکراوە، ڕادیۆی مۆندیال لە بینای «شەھیدانی ڕادیۆ»ی ئەم ڕێکخراوەیە کەوتە گەڕ.

ڕادیۆی مۆندیال ڕووماڵی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر دەکات وەک ڕادیۆیەکی وەرزی لە کەناڵی ئێف ئێم و فرێکوێنسی ٩٥.٥ مێگاهێرتز.

«عەلی بەخشی زادە»، جێگری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی ڕادیۆ، لە ئاھەنگی  کردنەوەی ڕادیۆ جامی جەهانی دا ڕایگەیاند: میدیای نیشتمانی، وەک میدیایەکی پێشەنگ لەگەڵ هەموو کەناڵە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنییەکان، هەمیشە خەریکی ئامادە کردنی پلان و بەرنامەی بەرفراوانە بۆ وەڵامدانەوەی پێداویستیی بەردەنگەکانی.

بەخشی زادە وتیشی: ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بەرنامەی بەرفراوانی بۆ گەورەترین ڕووداوی وەرزشی لە جیهاندا ھەیە و ڕادیۆش وەک جاران لەم بوارەدا زۆر چالاک بووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی تشرینی دووەم، ئاھەنگی دەست پێ بوونی مۆندیال بە میوانداریی قەتەر بەڕێوە برا.

جێگای ئاماژەیە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران سبەی دووشەممە ٢١ی نۆڤەمبەر لە یاریگای خەلیفە لە قەتەر ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەبێتەوە.

سەرپەیڤ