تشرینی دووه‌م 25, 2022 22:37 Asia/Tehran
  • کەیرۆش: ئەمڕۆ گەڕاینەوە بۆ  ڕەگ و ڕیشەی خۆمان

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران وتی: لە تیپەکەماندا یەکێتییەکی باش پێکھات و ئەمڕۆ گەڕاینەوە بۆ ڕەگ و ڕیشەی خۆمان.

تیپی نیشتیمانیی ئێران لە دووهەمین یاریی خۆی لە مۆندیالی 2022ی قەتەر لە بەرامبەر وێڵزدا بە ئەنجامی 2-0 سەرکەوتنی تۆمار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «کارلۆس کەیرۆش» ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا دوای سەرکەوتن بە سەروێڵزدا وتی: دەرەنجامێکی باشمان لەم کێبەرکێیەدا دەست کەوت و شیاویشی بووین، ئێمە لە وێڵز باشتر بووین و دەمانتوانی گۆڵی زیاتریش تۆمار بکەین.

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران وتیشی: ئێمە ئەمڕۆ ئەزموونەکانی خۆمانمان بەکار هێنا و لە ئێستادا خۆمان بۆ سەرکەوتن بە سەر ئەمریکادا ئامادە دەکەین.

«کەیڕۆش» هاندەرانی ئێرانیشی بەرز نرخاند و وتی: بە سەرنجدانی ئەزموونی چەندین ساڵەم لە تۆپی پێدا، ئەمڕۆ هەستم کرد لە یاریگایەکی ڕاستەقینەدام.

یاریی داهاتووی تیپی نیشتیمانیی ئێران لە ھەمبەر ئەمریکادا دەبێت کە ڕۆژی سێ شەممەی داھاتوو ئەنجام دەگرێ.

سەرپەیڤ